بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سزادانی پێنج به‌ندكراوی سیاسی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم

سزادانی پێنج به‌ندكراوی سیاسی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم

“زه‌هرا سه‌فایی”، “محه‌ممه‌د مه‌سعوود مۆعینی”، “كامران ڕه‌زایی فه‌ر” له‌لایه‌ن دادگی پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران سه‌رجه‌م به‌ ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون و “په‌ره‌ستوو مۆعینی” و “ته‌یموور ڕه‌زاییان” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی سزا دراون.

به‌پێی حوكمی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران كه‌ له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ دا ده‌ركراوه‌، “زه‌هرا سه‌فایی” و “كامران ڕه‌زایی” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ پێنج ساڵ و “محه‌ممه‌دمه‌سعوود مۆعینی” به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها “په‌ره‌ستوو مۆعینی” و “ته‌یموور ڕه‌زاییان” دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئه‌و دۆسیه‌ هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی سزا دراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە