5

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دادگا ئینقلابی کۆماری ئیسلامی، حوکمی زیندانی درێژخایەنی بە سەر دوو هاووڵاتی، لەوانە هاووڵاتییەکی بەهایی و پارێزەرێکی چاڵاک لە بوارى بەندکراوانی سیاسی، سەپاندووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆمینا گوڵی، هاووڵاتی بەهایی لە ساری، کە لە مانگی سێهەمی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای سارییەوە بە کۆی گشتی بە پێنج ساڵ و حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بێبەشکردن لە مافە کۆمەڵایەتییەکان مەحکووم کراوە. بەپێی حوکمەکە، ئەو بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها حەسەن یونسی، پارێزەر و چاڵاکی بوارى بەندکراوانی سیاسی، حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بە هەمان تۆمەت بەسەردا سەپێندراوە.