پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە

رۆژی ڕابردوو، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “حسێن مەولایی” تەمەن ٥٠ ساڵ، مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە گورستراوەتەوە. ناوبراو دواتر لە لایەن لقی ٢٩ی دادگا ئینقیلابی تارانەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی ڕژیم”، حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *