سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر خوێندکارێکی دەرکراو لە زانکۆی شەریفی تاران


بە پێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارێکی زانکۆی شەریفی تاران کە لەو زانکۆە دەرکرابوو لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕێککەوتی 9ی گۆلانی 1405ی هەوتاوی دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادگا ئینقیلابی تارانەوە حوکمی 4 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە. شایانی باسە کە پێشتر ئەو خوێندکارە لە لایەن کۆمیتەی ئینزیباتی زانکۆی شەریفەوە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان، حوکمی بێبەش کران لە خوێندن بۆ ماوەی 5 ساڵ و هەروەها دەرکران لە زانکۆی بەسەردا سەپێندرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net