5

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “محەممەد ئیبراهیمی” یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو رێککەوتی 7ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە گواستراوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە دواتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” لە لایەن لقی 26ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە حوکمی 20 زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی تارانی گەورە تێدەپەڕێنێت.