بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر ٣ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر ٣ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ٣ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە شارە جیاوازەکانی ئێران، حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی زینەتی” ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی ڕژیم، حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها “حسێن زارع” بە هەمان تۆمەت لەلایەن دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە سرۆکایەتی “ئیمان ئەفشاری”، حوکمی ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە، “عەلی ڕەزا نامی” بە تۆمەتی ئەنجامی چالاکییەک لە بەرژەوەندی وڵاتی ئیسرایل، حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە