پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر چالاکێکی تورک لە ئەردەبێل

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، «سەحەر مەمیزادە» تەمەن ٢٩ ساڵ و چالاکی مەدەنیی تورک لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕێککەوتی ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دواتر بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئەردەبێلەوە بە تۆمەتی «بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، تەبلیغ دژ بە ڕژیم» حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥٠ زەربەی قامچی بەسەردا سەپێنراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *