سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو

بە پێی دوایین زانیارییەکان، “سامان قادری” یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی 14 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە پەیوندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان رەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا. دواتر ناوبراو لە لایەن لقی 26ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی “ئیمان ئەفشاری” بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات حوکمی 11 ساڵ زیندان و 3 ساڵ زیندانی دیکەش بە تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام” بەسەردا سەپێندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net