پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر دوو هاووڵاتی لە شیراز

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شیراز لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “مۆجتەبا دەهەنبەندی و کیانوش حەمزەیی کازرونی” لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، یارمەتی چەند ناڕازی بریندراریان کردبوو و بە مەبەستی دەرمانی برینەکانیان، ئەو کەسانەیان بۆ شوێنی کارەکانیان بردووە. بەڵام پاش 8 رۆژ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەو دوو کەسە ئەناسن و دەستبەسەریان دەکەن و دواتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شیرازەوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات، یارمەتیدانی ناڕازیان، ئاگردانی شوێنە گشتییەکان و بێڕێزی بە ئیسلام” حوکمی موحاربەیان بە سەردا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *