5

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “حسێن نەزەری” تەمەن 25 ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارە بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پاش دەستبەسەربوون لە مانگی بەفرانبار و کۆتایی هاتن بە قۆناغە لێپرسینەوەکان، بۆ زیندانی وەکێل ئابادی مەشهەد گواستراوەتەوە و دواتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقیلابی مەشهەدەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە تاکوو ئێستا، هەواڵی سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.