5

سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای ئینقلابی تارانەوە حوکمی سێداەیان بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ڕاگیراون.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، “خوسرەو محەممەدینیا، مەسعود تووشمالانی و سیروان شەبانی” لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتەکانی “محاربە، کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و چالاکی لە بەرژەوەندی وڵاتاتنی دژبەری کۆماری ئیسلامی“، ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی کرماشانن و لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٤دا، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە رژیم، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە ئەمنیەکان کرابوون.