سەپاندنی حوکمی سێدارە و زیندان بەسەر 4 هاووڵاتیی

 

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی حوکمی زیندان و قامچ و یەک هاووڵاتی حوکمی سێدارە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بەسەریاندا سەپێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مەنووچێهر بەختیاری” باوکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 98، لە لایەن دادگای ئینقیلابی بەندەر عەباسەوە بە تۆمەتی “هەناردنی فیلم بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات، هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و چالاکی تەبلێغی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” سەرجەم حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ئەحمەد تاج” لە لایەن لقی 36ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی “بێرێزی کردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها “هەژیر یەعقوبی” هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری قوروە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادگای ئەو شارە حوکمی 1 ساڵ زیندان و 31 قامچی بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە، “عەلی زارعی” یەکێک لەو کەسانە کە لە رەوتی شۆرشی ژینا لە ساڵی 1401ەوە چاوێکی خۆی لە دەستدابوو. پاش گەرانەوەی لە دەرەوەی وڵات لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەکانی ڕژیم کرا. ناوبراو دواتر لە لایەن دادگای ئینقیلابی شاری تارانەوە بە تۆمەتی “فساد فی ئەلئەرز، تەبلێغ دژ بە ڕژیم، هاتووچۆی نایاسایی لە وڵات و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە زیندانی قزلحساری کەرەجدا ڕاگیراوە و هەواڵی سێدارەکەی هێشتا بڵاو نەبووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net