9

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “محەممەد ئەمنی ئێسکەندەری” بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە سەر تۆمەتەکانی کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کراوە و تەنانەت بنەماڵەکەی لە ژێر توندترین گوشارەکانی هێزەکانی ئەمنیەکاندا بووە.