بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

بە پێی راپۆرتەکان، “ئیمان کازمی” خەڵکی بجنورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندان و قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بەندکران،  لە لایەن دادگای “کەیفەری” شاری بجنوردەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، حوکمی سێ مانگ زیندان و 74 لێدانی قامچی بەسەردا سەپێنداوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە