پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی تیکابدا

 

ئارمان محەممەدی، گەنجی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ناوچەی تیکاب، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری یەزد سزای ١٠ مانگ بەندکردنی جێبەجێکراو (تەعزیری) و ساڵێک بەندکردنی هەڵپەسێردراو (تەعلیقی)ی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو پێشتر لە دادگای سەرەتاییدا سزای دوو ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام سزاکەی لە قۆناغی پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە. ناوبراو لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کرابوو و تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی دراوەتە پاڵ.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *