بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی دەستەی بڕیاردەرانی ئاژانسەکەدا رایگەیاند، نزیکەی ١٨ مانگە هیچ زانیارییەکیان لەسەر یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بەدەست نەگەیشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە لە گوتارەکەیدا ئاشکرای کرد کە جیا لە وێستگەی بوشێهر، ئێران هیچ زانیارییەکی لەبارەی دۆخی ماددە و بنکە ئەتۆمییەکانی دیکە پێ نەداون و ڕێگری لە پشکنینی مەیدانییش کردووە.


