پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

شوکی بڵاوبوونەوەی بەنزینی 87 هەزار تمەنی لە پارێزگای کرمان و ڕاگرتنی دوای یەک کاتژمێر

بەیانی پێنجشەممە 21ی گەلاوێژی 1404ی هەتاوی، جێبەجێکردنی بڕیاری فرۆشتنی بەنزین بە نرخی چوارەم بە بڕی ۸۷ هەزار و ۲۰۰ تمەن لە پارێزگای “کرمان” نیگەرانی بەربڵاوی لە نێو هاووڵاتییاندا دروستکرد.

ئەم نرخە نوێیە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە چەندین بەنزینخانەی پارێزگای “کرمان” جێبەجێ کرا و بە خێرایی کاردانەوەی بەربڵاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان لێکەوتەوە. هەرچەندە تەنیا پاش یەک کاتژمێر میدیا حکوومییەکان ڕایانگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕاگیراوە و دۆخەکە گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشوو، بەڵام بڵاوبوونەوەی زانیاریی دژ بەیەک، گومانی جدی لەسەر ڕاگرتنی کاتی یان هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەم بڕیارە دروست کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *