پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

شەپۆلی دەست لە کار کێشانی مۆعەلیمان لە ئێران

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە درێژەی ناڕەزایەتی مۆعلیمان و بایەخ نەدانی بەپرسانی کۆماری ئیسلامی بە کێشەکانیان، ژمارەیەکی زۆر لە مۆعەلیمانی وەزارەتی ئاموزش و پەروەرش،  بە فەرمی دەستیان لەکار کێشاوە.

ئەو مۆعەلیمانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی گۆشاری ئابووری، بەرزبوونەوەی جیاوازییەکانی حەقدەستی نێوان مۆعولیمەمان، بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی پێداویستییەکانی ژیان و چەندین هۆکاری سەرەکی دیکە، کە بەرپرسی سازبوون هەموویان ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە، ناچار بە وازهێنان لە پیشەکانیان کراون. جێگای ئاماژەیە کە دەستلەکارکێشانی موعەلیمانی بە ئەزموون، زیانێکی زۆر بە کوالیتی فێرکاری و بارهاوردنی منداڵان لە قوتابخانەکان و زانکۆەکان دەگێنێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *