پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كارزاری ئێرانیانی دانمارك بۆ ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی دانمارك كارزارێكیان بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ڕێك خست.

ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری ئازادی تووماج ساڵحی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كارزاره‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *