پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ خاش

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ناوی عارف كوردی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ناوچه‌ی جووژه‌كی خاش گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كاتژمێر ١١ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ناوچه‌ی جووژه‌ك ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌لووچه‌یان به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، عارف كوردی به‌ سه‌ختی بریندار و پاش كه‌مێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *