100

ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانانن كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی زه‌نجان له‌سه‌ر مه‌زاری مێهرداد قوربانی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
مێهرداد قوربانی، ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری زه‌نجان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.