9

رۆژی ڕابردوو، بەندکراوێک لە زیندانی قزلحساری کەرەج بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە درا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مێهرداد” کە ناسناوەکەی لە بەردەستدا نیە، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دادگای کەیفەری کەرەجەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە زیاتر لە ٢ هەزار ٦٥٧ هاووڵاتی، بە تۆمەتە جیاوازەکان لە ساڵی ڕابردوودا لەسێدارە دراون و بە هەزاران هاووڵاتی دیکەی بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی حوکمی سێدارەیان لە سەرە.