پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و ئەهواز

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی سێدارەی  دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و ئەهواز، بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کراوە.

یەکێک لەو هاووڵاتییەکان بە ناوی “هادی حەسەنلو” خەڵکی مەراغە، ١٨ مانگی لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشەبەرەکان لە شیراز دەستبەسەر و لە لایەن دادگا ئینقیلابی ئەو شارەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و حوکمی سێدارەی ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەرمانان لە زیندانی شیراز جێبەجێ کرا. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “نێعمەت مەقامی” خەڵکی ئەهواز، ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ڕێگەی چەکی گەرمەوە دەستبەسەر و رۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان، حوکمی سێدارەکەی لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *