لەسێدارەدانی دەستبەسەرکراوێکی دیکەی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سیاوەش جەمشیدیی خێرئابادی، هاووڵاتیی لوڕ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەر لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە درا.

سیاوەش جەمشیدیی خێرئابادی، ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە حکوومەت دەستبەسەر و دواتر لە دۆسیەیەکی قەزاییدا بە تۆمەتی “موحارەبە “، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە کاتێکدا حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کراوە کە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانییەوە، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net