7

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ناسنامەی دوو کەس لە هاووڵاتیانی لەسێدارە دراو بە ناوەکانی “مێهرداد ساحبی و نادر شەیخلو” بە دەستمان گەیشتووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ شارومەندە لە ساڵانی ڕابردوودا، بە تۆمەیت “کوشتنی بە ئەنقەست” لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و لە ئەنجامدا، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبێڵ ئێعدام کراون.