لەسێدارەدانی ٤ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرەڕای بەردەوامی ناڕەزایەتی بەندکراوان و هاووڵاتیان دژ بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئێعدامی بەندکراوان لە ئێران، لەسێدارەدراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “عەبدولغەنی سالارزهی، ڕەزا شەیخی، ماهڕوخ میرزایی و ئومید مورادی“، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست“، لە زیندانەکانی “دەستگردی ئیسفەهان و سپیداری ئەهواز” لەسێدارە دراون. جێگای ئاماژەیە کە لە درێژەی ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم دوو هەزار و ٤٨٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم کە تێیاندا ٦٣ ژن و دوو گەنج بوونی هەبووە، بە تۆمەتە جیاوازەکان ئێعدام کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net