لەسێدارەدانی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویمەجید ئادینەڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتیموحاربە، هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل و گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئاگردانی شوێنە گشتییەکان، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net