لە سێدارەدانی ٥ بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامی

لە رۆژانی ڕابردوودا، ٥ بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی ڕژیم بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان  لە سێدارە دران.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “ڕەسول کەریمی، حسێنعەلی بارانزەهی، شەهرام فەزڵۆڵڵا تەبار، شاهین بابایی و مێهدی ئاهەنگەری” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. حوکمەکەیان لە زیندانەکانی کەرەج، ساری، تەورێز و مەلایێر جێبەجێ کراوە. جێگای ئاماژەیە کە تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو 5 هاووڵاتییە لە لایەن میدیاکانی ڕژیم و بەرپرسانی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو نەبوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net