2

لە رۆژانی رابردوودا، حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانی ئیسفەهان بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی ئومیدڕەزا قەنبەریان، ئەمیر فەرهادی، عەبدۆلباست بەراهویی و مۆحسن دارابی، پێشتر لە چوار دوسییەی جیاوازدا بە تومەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، کە لە ئەنجامدا رۆژی چوارشەممە28ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەکەیان جێبەجێ کرا.