لە سێدارەدانی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی دۆسیەی مەیدانی عەلی خانی ئیسفەهان

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، حوکمی ئێعدامیقائیم حوسێنیناسراو بە ئاریان، یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە زیندانی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، دەزگای قەزایی ڕژیم ئیدیعای کردووە کە ناوبراو لە ڕووداوەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە مەیدانی عەلیخانی شاری ئەسفەهان کە تێیدا چوار هێزی ئەمنی کوژراون، بەشداریی کردووە. لەم دۆسیەیەدا کە ١٥ کەس حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچووە، پرۆسەی دادگاییکردنەکە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و بەبێ بوونی مافی پارێزەری سەربەخۆ و لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوە چووە. شایانی باسە کە  ناوەندە ئەمنییەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدا بۆ ئەوەی پاساو بۆ دەرکردنی ئەم حوکمە قورسانە بهێننەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش حوکمی لەسێدارەدانی چوار لاوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانیئەبولفەزل سپاهی،ئەمیرحسێن سەفەری،عرفان ئیسفەندیاریوگوڵ‌ محەممەد محەممەدیجێبەجێ کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net