6

لە رۆژانی ڕابردوودا، 2 هاووڵاتی لە زیندانەکانی ئیسفەهان و زەنجان بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی سێدارەکانیان جێبەجێ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “پەیام پاکزاد” هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنورد، رێککەوتی 17ی گەلاوێژ لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندی زەنجان لە سێدارەدرا. هەروەها “عارف کەریمییان” تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شاری خۆمەینی شار کە ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی سێشەممە 20ی گەلاوێژ لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان حوکمەکەی جێبەجێ کرا.