2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی ڕێگەی ئاسنی “سەیر و حەرەکەت”ی زاهدان، بەبێ هیچ ڕوونکردنەویەک لە سەر کارەکانیان دەرکراون.
بە وتەی کرێکاران، بەرپرسانی ئەو شیرکەتە پێشووتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە بە هۆی نەبوونی داهات و هەروەها لە سەرەوە بوونی تێچووی بەرهەمهێنان، ناچارن کە ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە لە سەر کار دەربکەن، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتی کرێکاران، ناچار ببوون لە بڕیارەکانیان بکشێننەوە. ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامدا، سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە سەر کارەکانیان دەرکراون و دۆخی پیشەییان دیار نییە.