هێرشی سپای پاسداران بۆ سە رفەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

ڕۆژی ڕابردوو، سپای پاسداران ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە سووریا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی سپای پاسداران، ئەم هێرشەی وەکتۆڵەسەندنەوە بۆ کوژرانی سەربازە ئێرانییەکان لە ئێرانشاروەسف کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە ئاژانسە هەواڵییە بیانییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ناتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەم بانگەشەیە پشتڕاست بکەنەوە. هاوکات، سپای پاسداران وێڕای بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی گەرووی هورمز، ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی هێرشەکانی ئەمریکا بەردەوام بن، ڕێگە نادەن هیچ کەشتییەکی هەڵگری نەوت یان گاز بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت. جێگای ئاماژەیە کە ئەم بانگەشەیەی سپای پاسداران سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە، لە کاتێکدایە کە چەند کاتژمێرێک پێشتر، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا هەواڵ و ڤیدیۆیەکی سەبارەت بە چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی هەڵکردبوو، بڵاو کردبووەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net