8

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی کرێکارانی سایپا بە هۆی خراپی دۆخی مەعیشەتییان مانیان گرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە لە رۆژی چوارشەممە 01ی ڕەزبەرەوە مانگرتنیان دەستپێکردووە. هەروەها کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە نزیک بە دوو مانگە کە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروس بوونی کێشەی ئابووری بۆ بنەمالەکانیان. شایانی باسە کە کرێکاران جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە مانگرتن دەدەن.