پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

مانەوەی نزیکەی ٣٠٠ کەشتی و ٦ هەزار دەریاوان لە گەرووی هورمز

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی  ڕۆژی هەینی ٦ی سەرماوەز هۆشداریی دا کە نزیکەی ٣٠٠ کەشتی و ٦ هەزار دەریاوان، لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە، هێشتا لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە. ئەم ڕێکخراوە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن، بۆ ٨ تا ١٥ کەشتی لە ڕۆژێکدا کەم بووەتەوە. هەروەها کوژانەوەی سیستەمەکانی ڕێنمایی و کەشتیوانی لە ژمارەیەک کەشتیدا، نیگەرانییە ئەمنییەکان و سەختیی بەدواداچوونی کەشتییەکانی زیاد کردووە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی دەریاوانانی مەدەنی، هۆشداریی دا کە بەردەوامبوونی ئەم قەیرانە، کشتوکاڵ و زنجیرەی دابینکردنی جیهانیش دەخاتە ژێر کاریگەریی نەرێنییەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *