فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی هەینی ٦ی سەرماوەز ڕایگەیاند کە هێزەکانیان کەشتییەکی بارهەڵگریان لە دەریای عومان کردووەتە ئامانج. بەپێی ڕاگەیاندنی سێنتکۆم، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا بە بەکارهێنانی تەقەمەنیی ورد، بەشی دواوەی کەشتییەکەی کردووەتە ئامانج و سیستەمی جووڵەی کەشتییەکەی لە کار خستووە. هیچ کام لە ئەندامانی تیمی کەشتییەکە زیانیان پێ نەگەیشتووە. سێنتکۆم وێڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی توندی گەمارۆی دەریایی، ڕایگەیاند کە تا ئێستا ١٥٨ کەشتیی بازرگانییان ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەو کردووە و ٦ کەشتییشیان بەهۆی سەرپێچیکردن لە فەرمانەکان لە کار خستووە.


