پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ماڵئاوایی لە ژیانی لایەنگرێکی کۆمەڵە لە گوندی دادانە

ڕۆژی دووشەمە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، لایەنگرێكی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ ناوی “محەممەدموراد زەمانی دادانە“، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

کاکمحەممەدمورادکەسایەتییناسراووزەحمەتکێشهه‌روه‌هاکرێکارێکیوشیاربوو. کاک محەممد لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاویی دەیان جار بە بیانووی هه‌بوونی برا و ئامۆزایه‌كی لەناو ڕێزکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە، زیندانی و ئەشکەنجە کرا. ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویی لەگەڵ بنەماڵەی مامی ناچار بە کۆچی زۆرەملێ له‌ گوندی دادانه کران، به‌ڵام بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی گوندەکە، سپای پاسداران پاشەکشەی كرد دووبارە کاک محەممەد و بنەمەماڵەی مامی، بۆ جارێكی دیكه‌ توانیان لە دادانە نیشتەجێ بن. کاک محەممەد جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تا دوا هەناسە بە ئامانجەکانی کۆمەڵەوە وەفادار مایەوە. شایانی باسە کە تەرمی کاک محەممەد موراد لە گوندی دادانە و بە بەشداری سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە و گوندەکانی دەوروبەری بە خاک سپێردراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *