پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ ٤٠ كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عدنه‌كانی ته‌زه‌ره‌، ته‌ختی مینووده‌شت و كارخانه‌ی پاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵۆز، مه‌شموولی یاسای پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان بوون، به‌ڵام خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێرێت. به‌ وته‌ی كرێكاران، پشكی ٤٪ی بیمه‌ی ئه‌و ٤٠ كارگه‌ره‌ ته‌نیا ١٤ ملیارد تمه‌نه‌ و خاوه‌نكار كرێكارانی له‌ بیلاته‌كلیفی دا هێشتووه‌ته‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *