6

رۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتییان کۆبوونەوە.
ناڕازیان ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرەرای چەندین جار کۆبوونەوە و بەڵێنی بەرپرسان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هێشتا کێشەکانیان چارەسەر نەبووە و تەنانەت دۆخی ژیانیان بەپێی ساڵانی ڕابردژوو خراپتر بووە. خانەنشینکراوان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بە هۆی کەمبوونەوی ئاستی حەقدەست و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەستەکان بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان بوون.