10

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە شارەداری ئاری ئیرانشەهر، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخرواەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران و هەروەها پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بۆ ماوەی چەندین مانگ، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان مان لە کار کردن دەگرن و تەنانەت هەوڵ دەدەن پەرە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن.