12

ڕۆژی ڕابردوو، ئەنجومەنی پیشەیی وێنەگرانی ڕۆژنامەوانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە بەردەوامبوونی دەستبەسەرکران و بێهەواڵی لە “مەجید سەعیدی” وێنەگری ڕۆژنامەوانی ناسراو، دەربڕیوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، زیاتر لە ١٤ ڕۆژە هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، لایەنی پەیوەندیدار، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەعیدی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵە و ئەنجومەنەکە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی ناوبراو بێئەنجام ماوەتەوە. لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی پیشەیی وێنەگرانی ڕۆژنامەوانی، ئیدانەی هەڵسوکەوتی دەزگا ئەمنییەکانی لەگەڵ چاڵاکانی میدیایی کردووە و هۆشداری داوە کە ساز کردنی کەشی ئەمنی لە سەر ڕۆژنامەوانان، زیان بە گەیاندنی زانیاری بە خەڵک دەگەینێت.