2

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو کەشتی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئەبووزەبی “ئەدنوک” لە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز لە لایەن هێزەکانی “سپای پاسداران“ەوە بە ئامانج گیراون.
شەوی پێنجشەممە 22ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، دوو کەشتیی سەربە کۆمپانیای “ئەدنوک” لە گەرووی هورمز کەوتنە بەر پەڵاماری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان بەر نەکەوتووە. وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تاران و “سپای پاسداران“ی بە بەرپرسیاری ئەم هێرشە داناوە و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بە بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان و بەکارهێنانی گەرووی هورموز بۆ گوشاری ئابووری، ئاسایشی ناوچەکە و ڕەوتی جیهانیی وزە دەخاتە مەترسییەوە.