
بەپێی دوایین زانیارییەکان، سەرۆکی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاندووە کە هەر تاک یان گروپێک کە هەوڵی دەربڕی ناڕەزایەتی بەمەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات بدات، ڕووبەڕووی هەڵوێستی توندی ناوەندە قەزاییەکان دەبێتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان لە ئێران، خراپتربوونی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان و هەروەها وڵامنەدانەوە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە داخوازییەکانی ناڕازیان، ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە ئارادایە و لەم پەیوەندیەدا، “غوڵام حسێن موحسنی ئێژەیی” سەرۆکی گشتی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانێکی نوێدا، هەڕەشەی لە ناڕازیان کردووە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ناڕازیان ڕووبەڕووی هەڵوێستی توندی ناوەندە قەزاییەکان دەبنەوە.