100

ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی بووشێهر به ناوی “په‌ریناز شوركی” له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا.
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی‌دا، دیارده‌ی ژن كوژی ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به لانیكه‌م چوار ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كوژراون. كولتووری پیاوسالاری، هه‌ژاری و بێكاری، نه‌بوونی ئازادی، گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ژن كوژی له ئێرانه.