پەرەسندکرانی حوکمی سێدارەی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

بەپێی دوایین هەواڵەکان،عەلیڕەزا پەیغەمبەریناوسراو بەعەلیڕەزا، لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، حوکمی سێدارەکەی پەسەندکراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، ڕەوانەی زیندانی قزڵحەساری کەرەج کرا. ناوبراو پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتی ئیسرائیل، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمەکەی پەسەندکراوە. شایانی باسە کەپەیام درەفشانپارێزەری ئەو بەندکراوە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییەدا هیچ بەڵگەیەک کە بیسەپێنێ هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل هەیە، بوونی نییە و حوکمەکەی بە تەواوی بە پێچەوانەی یاساکانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net