14

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵیادی جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە زاهدان، دانیشتوانی ئەو شارە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووان، لە سەر گڵکۆکانیان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هاووڵاتیان لە سەر گڵکۆی خودانور لەجەیی، ئیسماعیل شەهبەخش، عەبدولغەفوور نور بەراهوویی، نیعمەتوڵڵا کەبدانی و ژمارەیەکی دیکەی هاووڵاتیان کە ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، بوون بە قوربانی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆبوونەوە و بە دانانی گوڵی سوور و وینەی گیانبەختکردووان، یادیانیان بەرز ڕاگرت. لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا، بەشداربووان سەرەڕای نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، بەڵێنی بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان دژ بە کۆماری ئیسلامیان دا.