پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

چڕبوونەوەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی

 

فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ئامادەییان لە ناوچەکە بەرزترکردووەتەوە و زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی لە ناوچەکە جێگرکراون.

سێنتکام ئاماژەی بەوە کردووە کە، لە دەستپێکی گەمارۆی دەریایی دژ بە کۆماری ئیسلامی، رێرەوی زیاتر لە 55 کەشتیان گۆریوە و چەندین کەشتی دیکەشیان لە کارخستووە یان دراونەتە بەر پشکنین. شایانی باسە کە بە هۆی گەمارۆکانەوە، هاناردە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەموو لەنگەگەکانی ڕاوەستاوە. هەروەها لە رۆژانی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری ئیران ڕایگەیاندبوو، کە هاوردە سووتەمەنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی گەمارۆکانەوە ڕاگیراوە و وڵاتەکە تووشی قەیرانی سووتەمەنی بووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *