ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە وڵامی لێبڕاوانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە بانگەوازی بایکۆتی نمایشی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

Print Friendly, PDF & Email

 

  خەمڵاندنە بەراییەکانی شار و گوندە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای هەموو ئەو فێڵ و فریو و ڕێکارانەی کە ڕژیم گرتییە بەر، کەمتر لە دە لەسەدی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان بووە، چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. بایکۆتەکە ئەوەندە بەرچاو و بەڕبڵاوە کە هیچ ئاستێک لە ساختەکارییە باوەکانی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا، ناتوانێت بیشارێتەوە. هەرچەندە هێشتا دەبێت چاوەڕێی ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە بایکۆتی بەربڵاوی ئەم نمایشە حکوومەتییە بین لە کوردستان، بەڵام تا ئێستاش، سەرکەوتنی خەڵک و کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان لەم نەبەردە دیاریکراوەدا  بە دڵنییاییەوە مسۆگەرە. بەڵام ئەوەی کە ڕۆژی هەینی ڕوویدا شتێکی دوور لە چاوەڕوانی نەبوو. کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە هەر لەسەرەتاوە وڵامینایان بە ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامی دابووەوە، خەڵکێکی کە بە خۆڕاگریی قارەمانانەی خۆیان وەڵامی لەشکرکێشی ئەم دەسەڵاتە سەرکوتگەرەیان دابووەوە و ئەم خۆڕاگرییە لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییان بە شێوازی جۆراوجۆر و لە بزووتنەوە بەربڵاوە جەماوەرییە بەرینەکاکاندا، لەوانە چەندین مانگرتنی سیاسی لە ساڵانی ڕابردوودا و سەرەنجام لە شۆڕشیژیناداتووشی ئاڵەنگاری کردبوو، ئەو جەماوەرەی کە لە هەر دەرفەتێکی مومکین کەڵکیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی نامۆبوونی ئەم ڕژیمە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمڕۆ و سبەی خۆیان نیشان بدەن. ڕۆژی هەینی سەرلەنوێ دەرفەتێکی ئەوتۆ ڕەخسا و لە  هاودەنگییەکدا کە چەندین جاری تر ئەزموونیان کردبوو، بە ئاشکرا ڕایانگەیاند کە ئەم دەسەڵاتە بە خۆیان نامۆ دەزانن. جێگای خۆیەتی هەر لێرەدا ئەم هەنگاوە گەورەیە لە خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئەو هەڵسووڕاوانە پیرۆزبایی بکەین کە بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان بەستێنی ئەم سەرکەوتنەیان خۆش کرد.

بایکۆتی نمایشی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە ڕووداوێکی چاوەڕوانکراو بوو، چونکە کارنامەی ئەم دەسەڵاتە لە کوردستان تەژییە لە جینایەت و سەپاندنی بێ مافی و پێشێلکردنی هیوا و ئاواتەکانی خەڵک بۆ بەهرەمەندبوون و چێژوەرگرتن لە ژیانێکی ئینسانی. بێ گومان ئەو خەڵکەی کە بەردەوام بە زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام، وەڵامی ویست داواکارییە سەرەتاییەکانیان دراوەتەوە، خەڵکێکی کە بە درێژایی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بە مەبەستی پاساو کردن و ڕەوایەتیدان بە بێبەشیەکانیان، هەروا نازناوی ناوچەی کەم بەهرەمەند و بێبەش لە سەر شانیان قورسایی دەکات، جەماوەرێکی کە بەردەوام سێبەری بێکاری و هەژاری و زیانە کۆمەڵایەتییەکان باڵی بەسەر ژیانیاندا کێشاوە، خەڵکێکی کە بە ناچاری ڕوو لە کۆڵبەری دەکەن و گیان و ژیانی خۆیان دەخەنە گرەوی بەدەستهێنانی پارووە نانێک، جەماوەرێکی کە بە ناچاری بەمەبەستی پەیدا کردنی کار، ڕێگای کۆچکردن هەڵدەبژێرن و سەختییەکانی دوورکەوتنەوە لە بنەماڵەکانیان تەحەمول دەکەن، ڕۆژی هەینی لە هاوپشتییەکی بەهێزدا. به بایکۆتکردنی نمایشی هەڵبژاردنەکان، نیشانیان دا کە سوورن لەسەر خەبات و خۆڕاگریی لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانیان و هەر جارە و هەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە هەڵدەگرن. ئەم جەماوەرە لە کردەیەکی هاوئاهەنگدا نیشانیان دا کە کوردستان هەروەک لە شۆڕشی ژیناشدا نیشانی دا، بەردەوام سەنگەری شۆڕشی ئێران دەمێنێتەوە. ئاشکرایە کە هێشتا تا گەیشتن بە سەرکەوتنی کۆتایی ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەپێشە، بەڵام هاودەنگی و یەکگرتوویی ڕۆژی هەینی لە وەڵام بە بانگەوازی بایکۆتکردنی ئەم نمایشی هەڵبژاردنە و بزاوتی هیوابەخشی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان، لە کردارێکی شکۆداری سیاسی دا، نیشانیدا کە کۆمەڵانی خەڵک خەریکن خۆیان بۆ نەبەردە چارەنووسسازەکانی داهاتوو ئامادە دەکەن.

بهڵامبایکۆتینمایشیهەڵبژاردنەکانلهکوردستانپێویستهلهپەیوەندیوهاوئاهەنگیلەگەڵزۆربەی

هەرەزۆری خەڵک لە سەراسەری ئێرانیشدا ببینرێت. ئاشکرایە کە ئەو ئامارانەی لە لایەن دام و دەزگای تەبلیغاتی ڕژیمەوە ڕایانگەیاندراوە، ساختە و ناڕاستن و بایکۆتی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی سەرتاسەریشدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە. کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەم بزاوڤە هاوئاهەنگ و سەرتاسەرییەدا توانیان هەنگاوێکی گەورە بە ئاراستەی پەراوێز خستن و ڕەتکردنەوەی سیستەمی گەندەڵ و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی هەڵبگرن. ئەگەر ئەوەی کە ڕۆژی هەینی ڕوویدا، بخەینە چوارچێوەیشۆڕشی بەردەوامی ژیناوە، بێ گومان دەتوانێ ببێتە بنەمای شكڵگرتنی بزاوتێکی بەرینتر و تۆوی هیوا بە داهاتوویەکی گەشتر لە دڵەکاندا بچێنێت. داهاتوویەکی کە پێویستە هەر ئەم خەڵکەی کە قوربانییانی دەستی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین، بنیاتنەری بن.

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی

١ی مارسی ٢٠٢٤ی زایینی

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net