پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کوژرانی فەرماندەی ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکی حەماس لە لایەن ئەرتەشی ئیسراییلەوە

رۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی ئیسرایل ڕایگەیاند کە فەرماندەی ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکی حەماس بە ناوی “ئیسماعیل ئەبوفول” کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە کەرتی غەززە ئیسماعیل ئەبوفول کوژراوە. بە پێی ڕاگێندراوی ئەرتەشی ئیسرایل، ئەو کەسە دەستی لە دروستکردنی چەک و تەقەمەنی دژە تانک هەبووە. هەروەها ئەرتەشی ئیسرایل ڕایگەیاندووە کە حەماس دەیەوێت بە شێوەیەکی جیاواز ئاگربەستەکە پێشێل بکات و هەوڵ دەدات کە دیسان توانا

سەربازییەکانی خۆی دابمەرزێنێتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *