کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی تەئمین ئیجتیماعی لە شارەکانی ئێران و کوردستان

رۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی مۆخابرات لە چەند شاری ئێران و کوردستان دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوان لە شارەکانی کرماشان، ئەهواز، شوش و چەندین شاری دیکەی ئێران بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە. هاووڵاتییانی ناڕازی ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەی رۆژانەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان و هەروها ڕێژەی هەڵاوسان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە چیتر توانای دابین کردنی بژێوی ژیانی بنەمالەکانیان نەماوە. ئەو هاووڵاتییانە هەروەها جەختییان لەسەر سەرکوت و دەستبەسەرکرانی ناڕازیانی لە سنفە جیاوازەکان بوون و تۆرەیی خۆیان بۆ زیندانی و سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییانە بە توندی دەربڕێوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net